بە پێی هەواڵی مێهر، ئەرتەشی تورکیا لەم ڕۆژانەی دواییدا هێرشێکی بێ وێنەی بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردانی سووریا ئەنجام داوە. ئەمە لە حاڵێک دایە کە هێزە دەوڵەتییەکانی سووریا، هێزەکانی ئەرتەشی ڕووسیا و هێزەکانی هاوپەیمانی بە ڕێبەرایەتی ئەمریکا لەم ناوچانە دان.
ئاستین هولمز لێکۆڵەری کێشەکانی کورد لە ناوەندی ویلسۆن، هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان بە هێزە کوردەکانی تەل تەمەری ئاکامی بێ ئاگایی ڕووسیا زانیوە. ئەو تورکیای بە پێشێل کردنی ڕێککەوتننامەی ئەم وڵاتە سەبارەت بە نەبوونی چالاکی سەربازی لەم ناوچە تۆمەتبار کرد و بە ئەلمانیتۆری وت تورکیا لە یەکەمین ساڵی واژۆی ڕێککەوتننامەکەدا 800 جار ئەوەی پێشێل کردووە.
نیکۆلاس هەراس شرۆڤەکاری بابەتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین لە تویتەردا هۆشداری دا کە هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا لەم ناوچە نیشاندەری دەستپێکی شەڕ دژی فەرماندەکانی باڵای هێزەکانی یەپەگەیە.
ئێلیزا مارکوس نووسەری کتێبی "خوێن و بڕوا" لە زیادبوونەوەی هێرشەکانی تورکیا دژی فەرماندەکانی هێزە کوردەکانی سووریا هەواڵی داوە. ئەو هەروەها لە تویتەردا نووسیویە: ئەم هێرشانە کاریگەری لە سەر شەڕی پەکەکە و تورکیا نابێت بەڵام دەتوانێ لە سەر شەڕی داعش لە باکوور و باکووری ڕۆژهەلاتی سووریا کاریگەر بێت.
ساڵح موسلیم بەرپرسی باڵای دایرەی خۆسەری کوردی باکووری سووریا، ڕووسیای تۆمەتبار کرد و وتی: ڕووسیا زانیویە کە تورکەکان خەریکی بەرنامەداڕشتن بۆ شەڕن.
ئەو هەروەها وتوویە چاوەڕوان دەکرێ دەوڵەتی جۆ بایدن تورکیا کۆنترۆڵ بکات چونکوو بە وتەی ئەو کردەوەکانی تورکیا وەکوو بوردومانی نەخۆشخانەکان دژی یاساکانی ناتۆیە.
Your Comment